لەرزین لە خەودا واتای چیە

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-27-13:22:00 - کۆدی بابەت: 4897
لەرزین لە خەودا واتای چیە

ناوه‌ڕۆك

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای له‌رزین لە خەودا کردووە .

له‌رزین له‌ خه‌وندا

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌خه‌ویدا ببینێ سه‌ری بله‌رزێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ دوچاری ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ملی بله‌رزێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مانه‌ت داری ناكات ، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانی بله‌رزێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ قسه‌ی ناخۆش و تاڵ ده‌بیسێ ، ئه‌گه‌ر سكی بله‌رزێت ئه‌وا له‌سه‌فه‌ردا دوچاری زه‌حمه‌ت ده‌بێت .

 


سەرچاوەکان



2055 بینین